بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر له روونكردنهوهیهكدا بڵاویكردهوه، دوای دهنگۆی بڵاوبوونهوهی فڕێدانی ژنێكی بەساڵاچوو لە شاری هەولێر لە دوای چەند خولەكێك تیمی تایبەتی خانەی بەساڵاچووان بە پزیشكەوە چوونەتە شوێنەكە و گواستیانەوە نەخۆشخانە، دهڵێت ئەو ژنە بەساڵاچووە بەهیچ شێوەیەك فڕێنەدراوە، بەڵكو ڕێگەی ماڵەوەی لێ وون بووه.
دەقی ڕوونكردنەوەكە:
ئەمڕۆ یەكشەممه 21ی تەمووزی 2019، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەند كەناڵێك دەنگۆی فڕێدانی ژنێكی بەساڵاچوو بڵاوكرایەوە لە گەرەكی نەورۆزی شاری هەولێر ، بۆیە بە پێویستمان زانی ئەو ڕوونكردنەوەیە بڵاو بكەینەوە..
1. دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی فڕێدانی ئافرەتێكی بەساڵاچوو بەچەند دەقەیەك تیمی تایبەتی خانەی بەساڵاچوان بە پزیشكەوە لە شوێنەكە ئامادەبوون و گواستیانەوە نەخۆشخانە.
2. ئەو ئافرەتە بەساڵاچووە بەهیچ شێوەیەك فڕێنەدراوە بەڵكو ڕێگەی ماڵەوەی لێ وون بووه و كەسوكارەكەی بردیانەوە ماڵەوە.
3. كەس و كاری ئافرەتەكە وێڕای نیگەرانی خۆیان لە راگەیاندن، سوپاسی ستافی خانەی بەساڵاچووانیان لە هەولێر كرد.
لێرەوە داوا لە میدیاكاران دەكەین بەنەبوونی زانیاری پێویست سۆزی هاووڵاتییان بۆخۆیان بەكارنەهێنن و خانەوادەی ئەو ئافرەتە و خێزانی تر تووشی دڵەڕاوكێ نەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.