له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 5:45 ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه 21 ى 7 ى 2019 ، ته‌رمی ئافره‌تێك به‌ناوی ( ف . ع . م ) له‌دایك بووی ساڵی 1993، پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی ناحیه‌ی ژاراوه سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر ( قه‌ڵادزێ ) له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت ، كه به وته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ویستویانه ژوره‌كانی ماڵه‌وه بۆیاخ بكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی ئامێری به‌فرگره‌كه‌ی پاككردۆته‌وه ویستویه‌تی هه‌ندێ شت بخاته‌وه ناو سه‌لاجه‌كه و دواتر كاره‌با گرتوویه‌تی و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیسى راپه‌رین ده‌شڵێت ،پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.