بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه كهتیمهكانى بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەچەقۆ هێرشیان كردبووە سەر چەند كەسێك.
پۆلیسى سلێمانى رایدهگهێنێت ، شەوی 18ی7ی2019 لەسنوری بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی تۆمەتبارانی نەناسراو بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێوە بەچەقۆ هێرشیان كردە سەر چەند كەسێك و بەسەختی برینداریان كردن و هەڵاتن.
راشیدهگهیهنن ، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس ئاگاداركرانەوە بەفەرمانی دادوەر بڕیاردرا بەناسینەوەی تۆمەتباران و دەستگیركردنیان ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو توانرا بەیانی ئەمڕۆ هەردوو تۆمەتبار ( ب ، ە ، خ) و ( م ، أ ، ڕ ) لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە دەستگیربكرێن و ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.