وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 22 ى 7 ى 2019 ، جه‌نه‌ڕاڵ فۆرتیزا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئیتالیا له هه‌ولێر به یاوه‌ری كۆلۆنێل لیڤاتۆ فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری مه‌شق و هه‌ماهه‌نگی كوردستان (ktcc) سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كرد.
له‌و سه‌ردانه‌یاندا له‌گه‌ڵ لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ده‌شڵێت له كۆبوونه‌كه‌دا، به‌وردی گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر به‌رده‌وامی مه‌شق و راهێنانه‌كان به هێزی پێشمه‌رگه‌و جه‌ختیش له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وڵاتانی هاوپه‌یمانان كرایه‌وه.
راشیدهگهیهنن كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، ستایشی هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی جه‌نگی دژ به داعشی كرد، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا، رۆڵی كارا‌و كاریگه‌رییان بینی له به‌ره‌وپێشبردنی توانستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له رووی مه‌شق و راهێنانهكانهوه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له‌پلانی ساڵی داهاتوو كرا له بنكه‌كانی مه‌شق و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوانیان بۆ سه‌رخستنی پلان و به‌رنامه‌ی مه‌شقه‌كان بۆ ساڵی 2020.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.