سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌لێژنه‌ى دارایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، له ماوه‌ى 48 كاتژمێری داهاتوو پشكى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غداوه ده‌گاته هه‌رێم
سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وتیشى هیچ كێشه‌ی دواكه‌وتنى بڕه پاره‌كه‌ى هه‌رێم كه‌تایبه‌ته به‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا كێشه‌ى ئیداری بووه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، به‌هاتنى پاره‌كه‌ى به‌غدا پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه خێرا تر ده‌بێت ، ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێى خشته‌ى ئاماده‌كراو مووچه‌ی مانگی 4 وه‌رده‌گرن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.