ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هه‌ولێری پایته‌خت و له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: به پلانێكی ستراتیژی و به چاودێری یوئێن و چه‌ندین كه‌سی پسپۆری رێكخراوه بیانیه‌كان له‌و بواری هه‌ڵبژاردن، بڕیاره له مانگی چواری ساڵی 2020 هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
گوتیشی: دیاره له چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام نادرێت، هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به یاسایه‌كی تایبه‌ت و به پشت به‌ستن به ماده‌ی سی وپێنجی یاسای هه‌ڵبژاردن، ژماره 12 بۆ 2018، وه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له پارێزگای كه‌ركووكیش هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت كه هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی بۆ كراوه و وه‌ك وردبینی له تۆماری ده‌نگده‌رانی ئه‌و پارێزگایه كه پێشووتریش به هه‌مان تۆماری ده‌نگدان له كه‌ركووك هه‌ڵبژاردنی پێ ئه‌نجام دراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.