له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمادا له‌وه‌رزی ھاویندا، واده‌بێ كه‌پێویست بێت شێوازی جیاواز ھه‌ڵبژێریت بۆ ساردكردنه‌وه‌ی ماڵ و سستمی سپلێتی نوێ.
وێبسایتی "ئایركۆن" چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ ھه‌ڵبژاردنی باشترین شوێن بۆ ئامێری ساردكردنه‌وه و سپلێت خسته‌روو:
١. شوێنێك بێت كهرووبهری ھهواگۆڕكێی زۆر باش بۆ پانكه یان به‌شی ده‌ره‌وه دابین بكات.
٢. دانانی پانكه و به‌شی ده‌ره‌وه له‌شوێنێكی سێیبهردا و دوورخستنه‌وه‌ی له‌تیشكی خۆر بۆ پاراستنی له‌گه‌رمای زۆر و كه‌متر سه‌رفكردنی كاره‌با.
٣. دوورخستنه‌وه‌ی به‌شی ناوه‌وه‌ی سپلێته‌كه لهلایت و گڵۆپ: به‌وپێیه‌ی ئه‌و رووناكییهش ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی گه‌رمی و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بونیدا ده‌بێته ھۆی ئه‌وه‌ی گه‌رمای ژووره‌كه نه‌گاته پله‌ی پێویست و ده‌بێته ھۆی زیادبونی بڕی كاره‌بای به‌كارھاتوو .
٤. یه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ی له‌نزیك شوێنی دانیشتن یان شوێنی خه‌وتن دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی فێنكایی باشتر بدات .
٥. یه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كی باش دابنێ به‌وپێیه‌ی ده‌زانیت ھه‌وای گه‌رم ده‌چێته سه‌ره‌وه و ھهووای سارد داده‌به‌زێ بۆ خواره‌وه بۆیه باشتره له‌به‌رزی دابنرێت تا ژووره‌كه به‌ته‌واوی فێنك بكاته‌وه.
سه‌رچاوه/ SNN
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.