Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 06:11

کچێکى ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌په‌ت کۆتایی به‌ژیانى خۆی هێنا

سروە خێزاندار و دایکی منداڵێکیش بووە
کوردستان TV
100%

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ ، لە ماوەی کەمتر لە 24  کاتژمێردا، 2 لاو لە شاری سەردەشت خۆیان کوشتووە.
 
رێكخراوی هه‌نگاو رایده‌گه‌ێنێت دوێنێ دووشه‌ممه‌ 22 ى 7 ى 2019 ،   کچێکی تەمەن18 ساڵ خەڵکی سەردەشت بە ناوی “سروە ئیبراهیمی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. سروە خێزاندار و دایکی منداڵێکیش بووە.

 رێكخراوه‌كه‌ ده‌شڵێت شەوی ڕابردووش لاوێکی تەمەن 25  ساڵ هەر لەو شارە بە ناوی “سیاوەش عەزیزی” بە هۆکارێکی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هه‌روه‌ها رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ برایەکی سیاوەش بە ناوی “سیروان” ساڵی ڕابردوو لەکاتی کۆڵبەری و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرابوو.

له‌كۆتادا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی 4 مانگی ڕابردوودا 52 ژن لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە 13 کەسیان تەمەنیان ژێر 18ساڵ بووە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.