لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ئاماده‌بوونى ته‌واوی ستافی لێژنه‌كه گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پێشنیازی یاساى مافی نەخۆش و ھێزکاری تەندروستی
لێژنه‌كه ده‌شڵێت ،گفتوگۆكردن و كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازه بەمەبەستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتیێكه لەسەری بۆئەوەی پێشکەش بەسەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت و به‌پێی رێكاره یاساییه‌كان بخرێته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ گفتوگۆكردن و په‌سندكردنی.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئامانج لەم پڕۆژەپێشنیازە یاساییە ڕێکخستنی کەرتی تەندروستییە لەھەرێمی کوردستان و دیاریکردنی ئەرک و مافی پزیشک و کارمەندی تەندروستی و دیاریکردنی مافەکانی نەخۆشه.
لێژنه‌ی ته‌ندروستى په‌رله‌مان بڵاویشى كردووه‌ته‌وه كه له به‌شێكی دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنەی دەرمان كه لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كیى پێكهاتووى لیژنه‌ی كاروبارى ته‌ندروستیى په‌رله‌مانى كوردستانه، باسی لەدەرئه‌نجامی ئەو کۆبوونەوەو دیدارانە کرد کە لیژنه‌كه‌یان لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرمان ئەنجامیانداوەو ئاماژەیان بەوەکرد کەزانیاریی وردیان کۆکردۆتەوەو لیژنەکەش بەردەوام دەبێت لە کارەکانی.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌ننكه له کۆبوونەوەکەدا ئەو نوسراو و یاداشت و سکاڵایانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندرانەوەو کاری پێویستییان لەسەر کراو ئەوانەشی پێویستییان بەوەڵامدانەوە ھەبوو وەڵام درانەوە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.