Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 06:11

دەستبەسەر بڕێکی زۆر بڵندگۆدا دەگیرێت

بەكارهێنانی بڵندگۆ قەدەغەكراوەو لە هەرشوێنێك بەكاربهێندرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌ر به‌قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت بڕیاری قەدەغەكردنی "بڵندگۆ" كە لەلایەن بەشێك لە فرۆشیار و كاسبكارانەوە بەكاردەهێندرێت و بووەتە هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان چووەتە بواری جێبەجێ كردنەوە و لەو چوارچێوەیەشدا  لە چەند شوێنێكی جیای شاری سلێمانی  بڕێكی زۆر   له‌ بڵندگۆ ده‌ستى به‌سه‌ر داگیرا


 لێژنه‌كه‌ ده‌شڵێت ،  لەسەر سكاڵای هاوڵاتیان بڕیاری قەدەغەكردنی "بڵندگۆ" دا و بڕیارەكە چووە بواری جێبەجێ كردنەوە , لەچەند رۆژی رابردوودا لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەكانی چاوێری بازرگانی سلێمانی لە چەند گەڕەك و شوێنێكی جیای شارەكە دەستیان گرت بەسەر بڕێكی زۆر  "بڵندگۆ" دا كە لەلایەن بەشێك لە فرۆشیاران و كاسبكاران لەكاتی ساغ كردنەوەی كاڵاكانیان بەكاری دەهێنن , 

لە بارەی دەست بەسەراگرتن و بڕیاری قەدەغەكردنی "بڵندگۆ" گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: لەو ڕوانگەیەوەی بەكارهێنانی بڵندگۆ  دەبێتە هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان و پێشتر بۆ هەمان مەبەست هاوڵاتیان سكاڵایان تۆمار كردووە, بەفەرمانی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بەكارهێنانی"بڵندگۆ"  قەدەغەكراوەو لە هەرشوێنێك بەكاربهێندرێت  دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەناودەبرێت. 


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.