ئه‌مڕۆ له پارێزگای سه‌ماوه‌ی باشووری عێراق كار بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كرێت، كه ڕووفاتی هاووڵاتیانی كوردی سه‌رده‌می ئه‌نفالیان تێدایه.
بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه شاندیكی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم و شاندێكی ده‌زگای شه‌هیدانی به‌غدا و تیمی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌چنه پارێزگای سه‌ماوه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شوێنی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه دوای دۆزینه‌وه‌یان ده‌ستنیشان كرابوو، كه ده‌كه‌ونه سنووری قه‌زای سه‌لمانی سه‌ربه پارێزگای سه‌ماوه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.