Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 06:11

وەزیری کارەبا: گرنگی بە سێکتەری دابەشکردنی کارەبا و چارەسەری هەموو گرفتەکان ده‌که‌ین

داوای لە فەرمانبەران و بەڕێوەبەران كرا بەیەک تیم پاڵپشت و هاوکاری گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بن بۆ هاوڵاتیان
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بلاوی كرده‌وه‌ ، له‌میانى پێشوزای كردنى له‌شاندی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای دهۆك و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا  جەختی لەسەر گرنگی گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبای بۆ هاوڵاتیان کردەوەو داوای لە فەرمانبەران و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو کرد هەمووان پێکەوە بەیەک تیم پاڵپشت و هاوکاری گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بن بۆ هاوڵاتیان


 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  هەر لەو دیدارەدا کە سەرجەم بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی کارەبای شێخان و ئامێدی و ئاکرێ و سمێڵ و بەردەرەش ئامادەیبوون لەنزیکەوە گوێبستی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان بوو، بەتایبەتی ئەو گرفت و کێشە تەکنیکی و هونەرییانەی لە کاری رۆژانەیاندا رووبەرووی تیمەکانیان دەبێتەوە.


وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، لەتەوەرێکی دیدارەکەدا کە بەڕێوەبەرانی کۆنترۆڵ و گواستنەوەو پلان و تەکنکی گشتی دهۆک ئامادەبوون، ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا داوای لە گرنگی دانانی بەرنامەو پلانی ئایندەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە کردەوەو ئامادەیی پاڵپشتی و یارمەتیدانی بۆ دەربڕین.

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.