لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بریارێك بۆ پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بە مامۆستایان ده‌ركرد
وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەینێت، به‌مه‌رج مۆله‌تى بێ مووچه به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت ، راشیدهگهێینێت ، دەبێت ئەو مامۆستایەی داواکارییەکە پێشکەش دەکات بەڵێننامە بدات، کە بە ھیچ شێوەیەک داوای ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی ناکات.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌شڵێت ، لە کاتی درێژکردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچە، دەبێ دەست بە دەوام بکاتەوە و دووبارە داواکارییەک پێشکەش بکات بۆ مۆڵەت، ئەگەر وا نەکات نایاساییە، سەبارەت بەوانەیش کە لە دەرەوەی وڵاتن و بەھۆی نەخۆشییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، ئەوکاتە دەبێت راپۆرتی پزیشکیی پەسندکراو لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکاتی دەرەوەی حکوومەت ھەبێت بۆ پشتڕاستکردنەوە، دوای ئەوە مۆڵەتی بێ مووچەیان پێ دەدرێت.
لهبهشێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى په‌روه‌رده هاتووه ، مۆڵەتەکە لەسەر بنەمای ئەوە دەدرێت، کە پێویست بێـت و کاریگەریی لەسەر میلاک و پسپۆڕی نەبێت و رەزامەندیی ئەو شوێنەیشی لەسەر بێت، کە تیایدا میلاکە.
راشیدهگهیهنن لەدوای1 ى 9 مامۆستایان بۆیان نییە داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکەن، ھەروەھا دەبێ ئەو مامۆستایەی داواکارییەکە پێشکەشدەکات بەڵێننامە بدات، کە بە ھیچ شێوەیەک داوای ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی ناکات و بە ھیچ جۆرێک نابێت مامۆستا دەوام نەکات، تاوەکوو فەرمانی مۆڵەتی بێ مووچەییەکەی بۆ دەردەچێت.
لهكۆتادا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، دوای دەرچوونی فەرمانی وزاریی مۆڵەتەکە، بەڕێوەبەری قوتابخانە یان شوێنەکەی بۆی نییە دەست لەکارھەڵگرتنی دوا بخات.
وەزارەتی پەروەردە لەبارەی مۆڵەتی دایکایەتی رایدهگهێنێت ئەو مامۆستایەی لە مۆڵەتی دایکایەتی بێت، لەدوای تەواوبوونی مۆڵەتەکەی مافی ھەیە داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکات.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.