لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمهرگهىى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 23 ى 7 ى 2019 ، له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و نوێنه‌رانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه
راشیدهگهیهنن ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و هه‌واڵگری و میره خوێندرایه‌وه، تێیدا ئاماژه به چالاكی و رووداوه‌كانی ماوه‌ی رابردوو كرا، كه له‌ناوچه جیاجیاكانی عێراق و هه‌رێم روویانداوه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ده‌شڵێت ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان، تیشكخرایه سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، دووپاتیشیان كرده‌وه كه ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له كاروچالاكیه‌كانیان، هیواشیان خواست هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق به‌رده‌وام بێت.
لهبهشێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوا پێشهاته‌كانی پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌شق و راهێنان كرا كه به هاوكاری هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌مڕۆه‌وه نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانان كارنامه‌ی تازه‌ی خۆیان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی مه‌شقی و راهێنانه‌كان خسته‌ڕوو، ته‌ئكیدیشیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌و خول و مه‌شقه سه‌ربازییانه كرده‌وه.
هاوكات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، ئه‌و هه‌نگاوانه به پڕبایه‌خ و گرنگ وه‌سفكرا له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی پێشمه‌رگه له‌داهاتوودا.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.