مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیس گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه كه دوای ئەوەی غاز فرۆشێک سکاڵای هێنایەلای پۆلیس ئاگاداری کردینەوە کەلەئۆتۆمبێلەکەیدا کەکاری غازفرۆشتنی پێ دەکات لەلای ماڵی خۆیان لەگەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە نزیکی 160 بتڵی غازی لێ دزراوە
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ده‌شڵێت ، دوای چاودێری ورد‌و سودبینین لەکامێرای چاودێری به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانی تۆمەتبار دەستگیربکات
راشیدهگهێنێت ، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەداناوەو لەئێستادابەبڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار بەپێی مادەی 443ی س بەندکراوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.