ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه مووچه‌ى مانگی 4 هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ ، خوێندنى باڵا ، شاره‌وانى ، گواستنه‌وه و گه‌یاندن ، پلان دانان ، كشتوكاڵ ، كاره‌با دابه‌شده‌كرێت
به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند
هه‌ر ئه‌مرۆ مووچه‌ى ده‌سته‌كان دابه‌شده‌كرێت له‌گه‌ڵ مووچه‌ى زێره‌ڤانى ، به‌رگری و فریاكه‌وتن ، ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ، ده‌زگای ئاسایش ، ڕه‌گه‌زنامه دابه‌شده‌كرێت
هه‌روه‌ها وتیشى هه‌ر ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه مووچه‌ى لیوای 1 ، 2 پۆلیسى پاراستنى دام و ده‌زگاكانى نه‌وت دابه‌شده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێم وتیشى سبه‌ى پێنجشه‌ممه 25 ى 7 ى 2019 مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ئاوه‌دان كردنه وه و نیشته‌جێ كردن ، بازرگانى و پیشه‌سازی ، رۆشنبیری و لاوان ، 3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه له‌هه‌مان رۆژدا مووچه‌ى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه و رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 27 ى 7 ى 2019 مووچه‌ى خانه‌نشینى شارستانى دابه‌شده‌كرێت
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.