له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ، جه‌نه‌راڵ كینیس ماككێنزی، فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا و ناسر سه‌باح ئه‌حمه‌د سه‌باح، وه‌زیری به‌رگری كوێت، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر زیاتركردنی ھاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵات.
ئاژانسی ھه‌واڵیی (KUNA) بڵاویكرده‌وه، ناسر سه‌باح ئه‌حمه‌د سه‌باح پێشوازیكردووه له جه‌نه‌راڵ كینیس ماككێنزی و كۆبوونه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بیروڕا سه‌باره‌ت به چه‌ند رۆژه‌ڤێكی گرنگ تایبه‌ت به پێشھاته‌كانی ره‌وشی ناوچه‌كه ئاڵوگۆڕكراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری به‌رگریی كوێت، ناسر سه‌باح ئه‌حمه‌د سه‌باح و فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ كینیس ماككێنزی جه‌ختیانكردووه‌ته له‌سه‌ر زیاتركردنی ھاوكارییه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵات به تایبه‌تیش له بواری سه‌ربازییدا.
دوێنێ فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ كینیس ماككێنزی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته كوێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.