له پێشبڕكێی فڕینی كۆتری نامه‌به‌ردا، به به‌شداریی 64 كۆتری نامه‌به‌ر له باتمان، دیاربه‌كر، ئورفا و عوسمانییه ئه‌و كۆتره‌ی له ئیستانبوڵه‌وه هه‌زار و 100 كیلۆمه‌تری بڕی و گه‌یشته باتمان، پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.
پێشبڕكێیه‌كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی كۆتری نامه‌به‌ری باتمانه‌وه سازدرابوو و له كۆی 64 كۆتری نامه‌به‌ردا كۆتری ژماره 2778 كه رۆژی هه‌ینی 19ی تهمووز له ئیستانبوڵه‌وه فڕیبوو گه‌یشته باتمان.
وه‌یسی بیله‌ن خاوه‌نی ئه‌و كۆتره‌ی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا رایگه‌یاند كه یه‌كه‌مجاره كۆتره‌كه‌ی له مه‌ودایه‌كی هێنده دووردا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت و زۆر خۆشحاڵه.
وه‌یسی بیله‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كۆتره‌كه‌ی له ئیستانبوڵه‌وه هه‌زار و 100 كیلۆمه‌تری بڕیوه و گه‌یشتووه‌ته باتمان و گوتی: "له ساڵی 2014ه‌وه به‌شداری له پێشبڕكێیه‌كانی كۆتری نامه‌به‌ردا ده‌كه‌م. له گهورهكانمانهوه فێری خۆشه‌ویستی كۆتری نامه‌به‌ر بووین. ئه‌مڕۆش سه‌ركه‌وتوو بووین له‌وه‌ی به پێنج رۆژ كۆترێك له ئیستانبوڵه‌وه بگه‌یه‌نینه باتمان. له‌و كۆترانه‌ی فڕیون، یه‌كه‌م كۆتر ئه‌وه‌ی ئێمه گه‌یشته ماڵه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.