به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى، ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 80 ساڵى به‌ریتانى 373 هه‌زار دۆلار میراتى بۆ ده‌مێنێته‌وه له لایه‌ن خوشكه‌كه‌یه‌وه كه هه‌رگیز له ژیانیدا ئه‌و خوشكه‌ی نه‌دیوه و چاوى پێنه‌كه‌وتووه.
مارگریت ئابووت ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 80 ساڵ، ده‌ڵێت له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى گه‌ڕان به‌دواى خاوه‌نى میراتى به‌جێهێشتوو نامه‌م پێ گه‌یشت كه خاوه‌نى 300 هه‌زار پاوه‌ندى به‌ریتانیم، به‌ڵام من نامه‌كه‌م فڕێدایه نێو ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌وه وابیرم كرده‌وه كه نامه‌كه وه‌ك نامه‌ى فریودانه كه ڕۆژانه خه‌ڵكى به‌ده‌ستى ده‌گات له‌لایه‌ن هه‌ندێك كۆمپانیاوه.
مارگریت ده‌ڵێت دواجار هه‌ستام به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى نامه‌كه‌و به وردى خوێندمه‌وه و كه گوایه من خوشكه‌كه‌م كه ناوى ماری یه كۆچى دوایى كردووه و كه‌سى نه‌بووه و بۆیه وه‌ك كه‌سێكى نزیكى ئه‌و من خاوه‌ندارێتى میراته‌كه ده‌بم، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له نامه‌كه‌دا ژماره‌ى ته‌له‌فۆنى نووسینگه‌كه‌ى له‌سه‌ر نووسرابوو و په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیم به نووسینگه‌ى گه‌ڕان به‌دواى خاوه‌نى میراتى به‌جێهێشتوو كرد دواچار سه‌ردانیانم كرد.
مارگریت ئابووت ئه‌و ئافره‌ته ته‌مه‌ن 80 ساڵه و له شارى له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا ده‌ژیت و خاوه‌نى 4 منداڵه، ده‌ڵێت، ده‌مزانى كه خوشكێكى دیكه‌م هه‌یه له دایكێكى تر به‌ڵام هه‌رگیز چاوم پێنه‌كه‌وتووه چونكه باوكم له هاوسه‌رگیرى یه‌كه‌مى كچێكى هه‌بوو ته‌مه‌نى 19 ساڵ بوو، دواجار من كه ته‌مه‌نم 10 مانگ بووه باوكم دایكمى به‌جێهێشتووه و هه‌رگیز خوشكه‌كه‌م نه‌بینیوه و نه‌مزانى كه خوشكه‌كه‌م له ساڵى 2005 له ناوچه‌ى كامبریدجشیر گیانى له‌ده‌ستداوه و وه‌سیه‌ت نامه‌ى له دواى خۆى به‌جێنه‌هێشتووه.
نووسینگه‌كه دواى ئه‌وه‌ى زانیویانه مارى خوشكێكى هه‌یه و ناوى مارگریته هه‌وڵیان داوه ئه‌و میراته بگه‌ڕێننه‌وه بۆ كه‌سى نزیكى مارى كه له ساڵى 2005 مردووه و وه‌سیت نامه‌ى دواى خوى به‌جێ نه‌هێشتووه و كه‌سیشى نه‌بووه ببێته خاوه‌نى میراته‌كه‌ى و له‌و كاته‌ى كه مارگریت ده‌زانى كه مافى خاوه‌ندارێتى ئه‌و میراته‌یه 18 مانگى خایاند تا ئه‌و میراته گه‌یشته ده‌ستى.
مارگریت ده‌ڵێت ئێستا من خاوه‌نى 300 هه‌زار پاوه‌نم كه ده‌كاته 373 هه‌زار و 320 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى له‌لایه‌ن مارى خوشكمه‌وه وه‌ك میراتێك بۆم به‌جێماوه و كه هه‌رگیز له ژیاندا نه‌مبینیوه، ئه‌و بره پاره‌یه زۆر سوودى بۆ دوارۆژم هه‌یه و له به‌رنامه‌م دایه قه‌رزى بانكى پێ بده‌مه‌وه كه بۆ كڕینى خانووه‌كه‌م قه‌رزم كردبوو.
هه‌روه‌ها نیازى سهفهركردنیشم هه‌یه و دیاریش ده‌كرم بۆ منداڵه‌كانم، له كۆتاییدا مارگریت ده‌ڵێ ئه‌و پاره‌یه‌ى وه‌ك میرات بۆم ماوه‌ته‌وه له ژیانى داهاتووم زۆر یارمه‌تیم ده‌دات، به‌ڵام خۆزگه له ژیاندا خوشكه‌كه‌م ده‌بینى چونكه من كه‌سم نه‌بوو له‌گه‌ڵیدا گه‌وره بم، من دڵخۆشم كه منداڵه‌كانم یه‌كتریان هه‌یه‌و به‌یه‌كه‌وه‌ن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.