ئاژانسی ھه‌واڵیی "Saba" بڵاویكرده‌وه كه مه‌ھدی مشات ، به‌ناو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی حووسییه‌كان،له سه‌نعا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رێكخراوی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، رۆبێرت مالی كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌ھدی مشات رایگه‌یاندووه كه ئاماده‌ن ھێرشه‌كانیان بۆسه‌ر سعوودیه رابگرن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له به‌رامبه‌ردا ھاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بیش به‌ڕابه‌رایه‌تی سعوودیه ھێرشه‌كانیان بۆسه‌ر حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن رابگرن.
سه‌باره‌ت به بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان حووسییه‌كان و ئێران، به‌ناو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی حووسییه‌كان، مه‌ھدی مشات گوتوویه‌تی "ھیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به ئێرانه‌وه نییه.
پێشتر ھه‌ردوو حكوومه‌تی یه‌مه‌ن و سعوودیه بۆ چه‌ند جارێك رایگه‌یاندبوو كه حووسییه‌كان له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، به‌ڵام حووسییه‌كان به‌رده‌وام بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.