لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه كه تیمهكانى بهشى پۆلیسی قەزای دوکانی سەر بەبەرێوەبەرایەتیهكهمان دوا تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی گوندی گۆمەزەلی دەستگیرکرد.
پۆلیس رایدهگهێنێت ، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە ناوی (ب، ع، س)ەو کۆتا تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتی (ت،م ،م)ە کەلەبەرواری ١٢ی٧ی٢٠١٩ لەگوندی گۆمەزەڵی سەربەناحییەی بنگرد بەفیشەک کوژرا.
جێی ئاماژەیە پێشترو رۆژی ٢٠١٩/٧/١٥، تۆمەتبار (چ، ح، م) خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری کرد، لەهەمانکاتدا لەلایەن بەشی پۆلیسی دوکانەوە بەهاوکاریی پۆلیسی قەزای ڕانیە توانرا هەرسێ تۆمەتبار (ج، م، ب - م، ب، پ - ص، م، س) دەستگیربکرێن و ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی لەسەر ئەو دۆسییە دەستگیرکراون پێنج تۆمەتبارن.
پۆلیسی سلێمانى دهشڵێت ، لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبریاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدابەردەوامە، لەلایەن بەشی پۆلیسی قەزای دوکانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.