لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وهزارهتى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو رایدهگهێنێت بڕیاردرا لیژنەیەكی تایبەت پێكبهێنێت بەمەبەستی كۆبونەوە لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنە كوردیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێش داڕشتنی ڕەشنوسی پرۆژە یاسای فیدڕاڵی بۆ ساڵی (2020) ، بەمەبەستی جێگیركردنی شایستەكانی هەرێمی كوردستان لەبواری پەرەپێدانی كشتوكاڵ وهەر ئیستحقاقێكی تری یاسایی ودەستوری كە پەیوەست بێت بەوەزارەتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو لە بودجەى ساڵى داهاتووى عیراق دا.
وهزارهتى كشتوكاڵ راشیدهگهێنێت ، بڕیاریش درا وهزارهت دەست بكات بەپەیوەندی وگفتوگۆی نوێ لە گەڵ هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ ووەزارەتی سەرچاوە ئاویەكانی حكومەتی ناوەندی لە پێناو چارەسەركردنی كێشەودۆسیەكانی نێوان هەرسێ وەزارەت ودەست نیشانكردنی میكانیزمی نوێ بۆ پەیوەندییەكی بتەو ودروست لە نێوان وەزارەتەكان.
وهزارهتى كشتوكاڵ دهشڵێت ، بریاریش درا وەزارەتی كشتوكاڵ پرۆژەیاسای نەهێشتنی زیادەڕۆیی لەسەر زەویەكشتوكاڵییەكان ئامادە بكات وئاراستەی پەرلەمانی كوردستانی بكات بەمەبەستی پەسند كردنی لە پێناو ڕاگرتنی دیاردەی زیادەڕۆیی وبە فیڕۆ چوونی زەویە كشتوكاڵیەكان.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.