لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى ئهمرۆ چوارشهممه 24 ى 7 ى 2019 بڵاوكردهوه ، كهئێوارهى دوێنێ سێشهممه دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس کە هاوڵاتیەک لە ماڵەکەی خۆیدا دەیەوێت کۆتایی بەژیانی خۆی بهیێنیێت ، دەست بەجێ هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین و پۆلیسی فریاکەوتن گەشتونەتە شوێی رووداوەکەو توانیویانە دەرگای ماڵەکە بکەنەوەو چەقۆکەی لێ بسەنن و ڕزگاری بکەن.
پۆلیسی سلێمانى رایدهگهێنێت ، هاوڵاتیەکە ناوی (ر. ا. ) لەدایکبووی 1998 و پیشە کاسبە ، بەپێی وتەکانی ناوبراو کێشەی خێزانی هەیە بۆیە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
پۆلیس راشیدهگهێنێت ، دوای ڕزگار کردنی لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنەوە ڕادەستی بەشی توندوتیژی کراوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی راپەڕینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.