لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 24 ى 7 ى 2019 ، گرێبەستێك بەبڕی ملیۆنێك و 450 هەزار دۆلار لەگەڵ كۆمپانیای بێستی توركی واژوو كرا بۆ دانانی وێستگەیەكی مۆبایلی 132 kv لەناوچەی شەمامك لە پارێزگای هەولێر.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌شڵێت ،وەزیری كارەبا جەختیكردۆتەوە كە لەماوەی شەش مانگدا پرۆژەكە جێبەجێبكرێت و پابەندی ماوەو كاتی تەواوبوونی پرۆژەكەو كوالێتی و مەرجەكانی گرێبەستەكە بن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.