به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی كه له‌پێگه‌ی هوبه‌ر گواستۆیه‌تییه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه كریتسیانۆ رۆناڵدو، ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و هێرشبه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر وێنه‌یه‌كی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام، 875 هه‌زار یۆرو وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌م بواره‌دا به گرانترین یاریزان هه‌ژمار بكرێت.
هه‌روه‌ها نیمار داسلێڤا، یاریزانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان به پله‌ی دووه‌م دێت، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر وێنه‌یه‌كدا 647 هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
هاوكات لیۆنێل میسی، یاریزانی یانه‌ی به‌رشڵونه‌ی ئیسپانی به پله‌ی سێیه‌م دێت و له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر وێنه‌یه‌كی 581 هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.