• له دوای ڕاگه‌یاندنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌ڕێز (مه‌سرور بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم، جۆرێك له دڵنه‌وایی له لای خه‌ڵكی كوردستان دروست بوو، به‌تایبه‌ت له‌و وته جوانانه‌ی كه پێداگربوون له‌سه‌ر كۆتایی ھێنان به ئازاره‌كانی خه‌ڵك، له ڕووی چاكسازیی و بنبڕكردنی چمكی گه‌نده‌ڵی و گۆڕانكاری له سیستمی خوێندن و مووچه و كشتوكاڵ و ھونه‌ر و گشت جومگه‌كانی ژیاندا، به‌ڵێ، سروشتی ئه‌و پیاوه وایه، كه كاتێك قسه ده‌كات ته‌نیا دروشمێك نیه و به‌سه‌ری تێپه‌ڕێ، به‌ڵكو ئه‌و كه‌م قسه ده‌كات، به‌ڵام زیاتر كار ده‌كات، له یه‌كه‌م ھه‌نگاویشدا بۆ پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی وته‌كانی گه‌یشته به‌غدا و له ئاستێكی فره باڵا پێشوازیی كرا، چونكه به‌رپرسانی به‌غدا ده‌مێكه له‌وه تێگه‌یشتوون، كه ئه‌و پیاوه ده‌توانێت فریادڕه‌س بێ بۆ ڕزگاربوونی گه‌لی كوردستان له قه‌یران و ئازاره‌كانی ژیان، نه‌ك ته‌نیا بۆ كوردستان، به‌ڵكو ده‌توانێت ھاوكارێكی باشیش بێ بۆ گشت پێكھاته‌كانی عێراق، تا بتوانیت به ھه‌موو لایه‌ك وڵاتێكی مۆدێرن بنیاد بنێین.
• بۆیه من له‌و چه‌ند ھه‌نگاوه‌ی كه له سه‌ره‌تای كاركردنی دا وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان، ھیوایه‌كی دروست كرد بۆ ئایینده‌ی ئه‌و وڵاته، ھه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له ھزری ئه‌و زاته دان، سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی (سه‌رۆك بارزانی)ـیه، كه توانیوویه‌تی (دار حهساكهی مو‌سا) بداته ده‌ست كوڕه گه‌وره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به جوانترین شێوه و گه‌لی كورد له خه‌مۆكی ڕزگار بكات، ته‌نانه‌ت من بڕوام وایه، گۆڕانكارییه خێراكانی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی حكوومه‌ت ته‌نیا لایه‌نێك و بوارێكی ژیان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌توانێت ھه‌موو ده‌رگا داخراوه‌كانی سستی كار و پڕۆژه‌كان بكاته‌وه، چ له ڕووی بیناكاری و ئاوه‌دانی چ له خزمه‌تگوزارییه‌كاندا.
• به‌ڵێ، من وای ده‌بینم، ده‌ست بۆ ھونه‌ریش درێژ بكات، چونكه بنه‌مای كاری ئه‌وه له كارنامه‌كه‌یدا، دڵنیام له‌وه‌ی ھونه‌ر و سینه‌ما به‌تایبه‌تی ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ به گوڕخستنی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌ودا.
• ته‌نانه‌ت وای بۆ ده‌چم كه ھونه‌رمه‌ندان چیتر ناكرێ بیر له‌وه بكه‌نه‌وه به ته‌نیان، چونكه ئه‌و ھه‌موو ده‌رگاكان ده‌كاته‌وه تا بتوانین به ھونه‌ر بیسه‌لمێنین ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی ھونهردۆستین و بێ ھونه‌ریش ھهڵناكهین، له‌و سۆنگه‌وه‌ش سه‌رۆك وه‌زیران به عه‌قڵی كراوه‌ی خۆی زه‌مینه بۆ ھه‌موو ھونه‌رمه‌ندان خۆش ده‌كات، كه پڕۆژه‌ی ھونه‌ری و داھێنانی خۆیان پێشكه‌ش به‌و وڵاته بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ھیوایه‌كی پڕ له ئومێده بۆ ئه‌وانه‌ی كه خه‌ونیان جوانتر كردنی كوردستانێكی مۆدێرنه.
ن/ شاخه‌وان مسته‌فا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.