Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 11:25

عادل عەبدولمەهدی: قبووڵ ناکەین هیچ لایەنێک هێزی چەکداری لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتدا هەبێت

عادل عەبدولمەهدی: چەند لایەنێکی حەشدی شەعبی دژی ئەو پڕۆسەیەن
کوردستان TV
100%

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" قبووڵ ناکەین هیچ لایەنێک هێزی چەکداری لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتدا هەبێت. 

عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند" چەند لایەنێکی حەشدی شەعبی دژی ئەو پڕۆسەیەن و رەتیکردەوە کە حەشدی شەعبی لەگەڵ سوپا یەک نه‌خرێت. 

دەربارەی بڕیاری رێکخستنی گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرۆک وەزیرانی عێراق وتى" رەزامەند نابین هیچ لایەنێکی چەکدار لە دەرەوەی دەوڵەت بمێنێتەوە و زۆر لە بارەگاکانمان داخستووە و دەستمان بە دەستنیشانکردنی بنکەی سەربازیی کردووە بۆ گواستنەوەو هه‌رچه‌نده‌ پرۆسەکە ئاڵۆزە و ئاسان نییە، بەڵام رەزامەند نابین هیچ لایەنێک، هیچ لایەنێکی چەکدار لە دەرەوەی دەوڵەت بمێنێتەوە".

سەرباری ئەم گوتانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڵام بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان لە عێراق لەگەڵ سعودیە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێشتا بە گومانێکی زۆرەوە دەڕواننە حەشد بەڕادەیەک وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەفتەی رابردوو دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی خستە لیستی رەشەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.