شاندێكی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق به مه‌به‌ستی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم گه‌یشته هه‌ولێر.
شانده‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكوه‌زیران قوباد تاڵه‌بانی و هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێبه‌ر ئه‌حمه‌ده‌وه پێشوازییان لێكرا.
شانده‌كه پێكهاتووه له فواد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و فالح فه‌ییاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سامر غه‌زبان ، وه‌زیری نه‌وت و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری وزه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌بو جیهاد هاشمی.
وابڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.