Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 08:24

مەکتەبی سیاسی پارتی ده‌یه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆز ده‌کات

پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین
مەكتەبی سیاسی پارتی ده‌یه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆز ده‌كات
کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامێكدا ده‌یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆز ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێزان، رێكخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان، بەبۆنەی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوە تێكۆشەرەكەتان گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، هیوادارین هەر بەردەوام و سەركەوتوو بن لە خەبات و تێكۆشانتان بۆ سەرخستنی دۆزی گەلەكەمان و بەدیهێنانی گشت مافە رەواكانی. رۆڵی بزووتنەوەكەتان و بەرنامە و هەوڵ و كاروچالاكییەكانی بۆ بەهێزكردنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان و دامودەزگا شەرعیەكانی و بنەماكانی ئازادی و دیموكراسی لە پێناو دوارۆِژێكی گەشتر مایەی خۆشحاڵی و ئاماژەی دڵسۆزیتانە بۆ بەدیهاتنی مافە هاوبەشەكانمان. 

ئێمە كاتێك ئەو یادە دەكەینەوە، هاوكات رەوشی گرنگ و هەستیاری ئەمڕۆی هەرێم و ناوچەكە وا پێویست دەكات زیاتر سووربین لەسەر هاوخەباتی و یەكڕیزیی و تەبایی بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و رەوشی ئارام و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و بەدیهێنانی ئامانجە درێژخایەنە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانمان. 

هیوادارین بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین بناغەی ئەو هاوپەیمانییەتی و هەماهەنگییەی نێوانمان زیاتر پتەوتر و بەهێزتر بكەین لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی گەلەكەمان و تەختكردنی كۆسپ و تەگەرەکان و چارەسەرکردنی گیروگرفت و كێشەكان و دابینكردنی ئایندەیەكی رۆشنتر و گەشتر بۆ گەلەكەمان. 

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەرفرازو سەركەوتوو بن. 


مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
25ـی 7ـی 2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.