ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25-7-2019 له نزیك گومرگی سه‌وزه فرۆشانی سۆران منداڵێكی تازه له دایك بوو دۆزرایه‌وه .
رائید سعدوون هاودیانی وته‌بیژی پۆلیسی سۆران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: كاتژمێر 5ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاگاداركراینه‌وه كه منداڵێكی تازه له دایك بوو له نزیك گومرگی سه‌وزه فرۆشانی سۆران فڕێدراوه بۆیه ده‌ستبه‌جێ پۆلیسی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست .
وته‌بیژی پۆلیسی سۆران راشیگه‌یاند: منداڵه‌كه له ره‌گه‌زی مێیه و نێردراوە بۆ نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سۆران و لە ژێر چاودێریی پزیشکی دایە .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.