به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به‌بوونی چه‌ند ڕووداوێكی دزیكردن له گه‌ڕه‌كی سه‌یداوه‌و پاڕكینگی نه‌خۆشخانه‌ی پار، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوانه كرده‌وه و توانی ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران ئاشكرا بكات و ده‌ستگیریان بكات.
له‌مباره‌یه‌وه ملازمی یه‌ك، به‌ڵین حاجی بكر ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ر له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژهه‌ڵات به هه‌ولێر پۆلیسی ڕاگه‌یاند: ئاگاداركراینه‌وه به‌بوونی چه‌ند ڕووداوێكی دزیكردن له گه‌ڕه‌كی سه‌یداوه‌و پاڕكینگی نه‌خۆشخانه‌ی پار، ئێمه‌ش دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ئه‌م ڕووداوانه كرده‌وه و توانیمان له ماوه‌یه‌كی كه‌م تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بكه‌ین.
گوتیشی: تۆمه‌تباران به‌ناوه‌كانی (و.ت.ح)، ته‌مه‌ن (۱۹) ساڵ، و (م.خ.م) ته‌مه‌ن (۱۹) ساڵ. دوای ده‌ستگیر كردنیان دانیان نا به (۷) تاوانی دزیكردن كه‌وا هه‌ڵسابوون به شكاندنی جامی چه‌ند ئۆتۆمبێلێك و بردنی كه‌لوپه‌لی ناو ئۆتۆمبێله‌كان و دزینی (۳) ده‌مانچه‌و بڕی (٥٤۰٫۰۰۰) دینار و كه‌ل و په‌لی ئه‌لیكتڕۆنی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.