ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/7/2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد .
شاندی پارتی وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران، هیوای سەرکەوتنيشيان بۆ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان خواست و ئاماژەیان بەوەدا کە پارتی بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی لە حکومەت دەکات .
سەرۆک وەزیران سوپاسی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد و گوتی راستە پارتی لە حکومەتدا زۆرینەیە بەڵام حکومەت پێویستە حکومەتی هەموو هاووڵاتیان بێت و خزمەتی هەمووان بکات بەبێ جیاوازی . داواشیکرد حیزبەکانی کوردستان هاوکار ویارمەتیدەری حکومەت بن .
سەرۆک وەزیران هەروەها ئاماژەی بە سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان کرد بۆ بەغدا کە بووە هۆی دەستپێکردنی گەڕێکی نوێی گفتوگۆ بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێی دەستوور بە شێوەیەک کە ماف وئەرکی هەموو لایەک لەبەرچاو بگیرێت.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.