ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوا دانیشتنی وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانانی خۆی ده‌ستپێكرد.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه، هاتووه: كاتژمێر یه‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی خۆی ده‌ستپێده‌كات و هاوكات كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌شی راگه‌یاندووه كه گفتوگۆ و ده‌نگدانه له‌سه‌ر 10 خاڵ .
بڕیارە له دانیشتنه‌كه‌دا چەند پڕۆژە یاسایەك تاوتوێ بکرێن، لەوانە: دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای دەستەی باڵای دەریاوانی، گفتوگۆکردن لەبارەی هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە، یاسای خۆدزینەوە لە باج و یاسای رێکەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و لیژنەی خاچی سوور و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.
دوای ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق، وەرزی یەکەمی یاسادان تەواو دەکات و دەکەوێتە پشووی هاوینەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.