مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای حكوومه‌تی عێراق كۆبوونه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی باڵای حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و دیالۆگ و هه‌روه‌ها كاركردنی لێژنه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان گفتوگۆیان كرد .
شەوی رابردوو شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق کە پێکهاتوون لە فوئاد حوسێن وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیران، سامر غەزبان وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە، فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ئەبو جیهاد ئەلهاشمی بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری هەولێر و له فرۆكه‌خانه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی و وه‌زیری ناوخۆ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازییان لێكرا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.