فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتومبێلێکی پەکەکەیان لە بەرواری باڵا کردە ئامانج، بەهۆی بۆردومانەکە، شوێنێکی گەشتیاریی ئەو گوندە زەرەر و زیانی پێگه‌یشتووه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتومبێلێکی پەکەکەیان له نزیك گوندی کانیا میسکا كرده ئامانج تەواوی سەرنشینانی ناو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە و ژماره‌ی بریندارانیش دیار نییه.
دوای بۆردهمانهكهش هه‌ڤاڵانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه به‌هانای كوژراوه‌كان چوونه ته‌رمه‌كانیان هه‌ڵگرتۆته‌وه، بەڵام هێشتا ژمارەیان نه‌زانراوه.
هه‌روه‌ها هەر بەهۆی بۆردومانەکە، شوێنێکی گەشتیاریی ئەو گوندە زەرەر و زیانی پێگه‌یشتووه.
شایه‌نی باسه به‌رده‌وامی شه‌ری نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا و هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكان، بۆ ئه‌و ناوچه‌یه بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی هاووڵاتیان و تێكچوونی ئارامی ره‌وشی گوندنشینان ناوچه سنورییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.