جۆلیان كینگ، كۆمسیاری ئه‌وروپا بۆ كاروباری ئاسایش رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وروپا سۆراخی دوو هه‌زار و 500 له‌و چه‌كدارانه‌ی ئه‌وروپا نازانن، كه له ساڵانی رابردوو بۆ شه‌ڕكردن له رێزه‌كانی رێكخراوی داعش روویان له عێراق و سووریا کردووە.
ئاژانسی نوڤۆستی رووسی رایگه‌یاند " جۆلیان كینگ ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپا گوتی" به‌گوێره‌ی ههڵسهنگاندنهكانمان، پێنج هه‌زار و 500 چه‌كداری ئه‌وروپی وڵاته‌كانیان به‌ره‌و عێراق و سووریا جێهێشتووه، كه سی به‌شیان پیاو و به‌شێكیش ئافره‌تن".
راشیگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، هه‌زار و 400 كه‌س له‌و چه‌كدارانه له شه‌ڕدا كوژراون.
دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌سته‌مه بتوانرێت ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌و چه‌كدارانه بزانرێت، به‌ڵام ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، له‌كۆی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له ئه‌وروپاوه چوونه‌ته عێراق و سووریا، هه‌زار و 400 كه‌سیان كوژرابێت، له‌وانه‌شه ژماره‌كه زۆر له‌وه زیاتر بێت".
له‌كاتێكیشدا داتاكانی وڵاتانی ئه‌وروپا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه تا ئێستا هه‌زار و 600 چه‌كداری ئه‌وروپی گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كانیان، كینگ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماره ورد و دروست بێت، كه‌واته چاره‌نووسی دوو هه‌زار و 500 كه‌س له‌و چه‌كدارانه نادیاره كه په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی داعشه‌وه كردووه.
ئاماژەی بەوەشدا، هه‌زار و 400 منداڵی داعش هه‌ن و به‌لایه‌نی كه‌م یه‌كێك له باوانیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وروپین و هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌وروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.