فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و چه‌ند ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له دژی مادده‌ی 35ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك وه‌ستانه‌وه، كه به شێوه‌یه‌ك كه زیانی بۆ كورد و ده‌نگی كورد له كه‌ركووك هه‌یه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی په‌سه‌ند كرد .
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و چه‌ند ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له دژی مادده‌ی 35ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك وه‌ستانه‌وه و بایكۆتی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و مادده‌یه‌یان كرد به هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌ی 35 ده‌ستكاری كرابوو به شێوه‌یه‌ك كه زیانی بۆ كورد و ده‌نگی كورد له كه‌ركووك هه‌یه .
له‌وباریه‌وه ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان تڤیی راگه‌یاند كه ئێمه رویایه‌كی ئاشكرامان هه‌بوو به‌وه‌ی كه ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆ كورد باش نییه و له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌زاران خه‌ڵكی كورد ئاواره بوون و به پێی هه‌مواری ئه‌و پرۆژه‌یاسایه بێت، ئه‌وانه ناتوانن ده‌نگ بده‌ن و به‌مه‌ش زیان به كورد ده‌گات .
ڤیان سه‌بری راشیگه‌یاند هێندێك بابه‌ت هاتنه له رۆژی دانیشتنه‌كه‌دا هێنرانه ناو مادده‌كه‌وه ، بۆیه ئێمه داوای یه‌ك یان دوو رۆژ كاتمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مادده‌ی 35ی تایبه‌ت به كه‌ركووك بگه‌ینه رێككه‌وتن، به‌ڵام قبوڵیان نه‌كرد.
ڤیان سه‌بری گوتیشی مادده‌ی 35 ده‌ستكاریی زۆری كرا ، بۆیه ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی بڕیارمان دا كه ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌ده‌ین و له دانیشتنه‌كه كشاینه‌وه ، به‌ڵام فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی نه‌كشانه‌وه .
هاوكات ئه‌ڵماس فازڵ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی كه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌و فراكسیۆنه بایكۆتی ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌ی سیی و پینجی تایبه‌ت به كه‌ركووكیان كرد، به كوردستان تیڤی راگه‌یاند كه له رۆژی دانیشتنه‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێك هێنرایه نێو مادده‌ی تایبه‌ت به كه‌ركووك و دركمان به كۆمه‌ڵێك كێشه كرد و بابه‌ته‌كانیش پێشنیازی لیژنه‌ی یاسایی نه‌بوون تا په‌سه‌ند بكرێن، بۆیه په‌سه‌ندمان نه‌كرد و دانیشتنه‌كه‌مان جێهێشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.