هەکار حازم تەحسین بەگ، کوڕی میر حازم تەحسین بەگ ڕایگەیاند: بنەماڵەی میری ئێزدییان گەیشتنە ڕیککەوتن و میریان دەستنیشان کرد و لە ئایندەیەکی نزیکدا لە ڕێورسمێکی شایستەدا دەستبەکار دەبێت.
هەکار حازم، لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ڕایگەیاند: "دوای نزیکەی شەش مانگ گفتوگۆ بۆ دەستنیشانکردنی میرێک، ئێزدییان گەیشتنە ڕیککەوتنی کۆتایی و حازم تەحسین بەگ، کوڕی میر تەحسین بەگ، میری کوچکردوویان وەک میر هەڵبژارد.
هەکار دەشڵێت: لە ئێستاوە کار بۆ ڕێوڕەسمێک دەکرێت کە بریارە ڕۆژی شەممە، حازم تەحسین بەگ وەک میر دەستنیشان بکرێت و دواتر ڕێوڕەسمێکی گەورەی لەسەر ئاستی کوردستان بۆ بەڕێوەدەچێت.
هەریەک له حازم تهحسین بهگ، کوڕی میر تهحسین بهگ، کامیران خهیری بهگ، شێرزاد فاروق بهگ، ههرمان میرزا بهگ، سالم نهجمان بهگ، میران سهباح جاسم بهگ و عامر مهحموود بەگ خۆیان كاندید كردبوو تا ببن به میری ئێزدییان.
ڕۆژی 28ی 1ی 2019، تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی لە عێراق و جیهان لە نەخۆشخانەیەکی شاری هانۆڤەر کوچی دوایی کرد و هەر لەسەر وەسیەتی خۆی ڕۆژی 5ی 2ی 2019 لە باخچەی ماڵەکەیدا لە ناوەندی قەزای شێخان بە خاک سپێردرا.
دەسەڵاتی بەڕێوەبردن لەنێو ئێزدییاندا بریتییە لە ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدی و سەرۆک، کەواتە میر و چەندین پیاوی ئایینی پێک دێنێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.