دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك گوللـه هاوه‌ن له گوندێكی كوردانی كاكه‌یی له باشووری كه‌ركووك كه‌وتنه خواره‌وه و زیانی مادی زۆریان به گونده‌كه گه‌یاند و خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش ده‌ڵێن داعش ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام داوه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له كه‌ركووك رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو به‌چه‌ند گوللـه هاوه‌نێك، هێرش كراوه‌ته سه‌ر گوندی توبزاوا له سنووری پارێزگای كه‌ركووك كه دانیشتوانه‌كه‌ی زۆرینه كوردی كاكه‌یین و پێده‌چێت داعش ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجام دابێت.
هه‌رچه‌ند ئه‌م هێرشه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه و ته‌نها زیانی مادی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و دوای رووداوه‌كه‌ش، هێزێكی زۆری ئه‌منی و پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ته‌واوی ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كردووه.
تا ئێستا نازانرێ كێ ئه‌م هاوه‌نانه‌ی ئاراسته‌ی گوندی تۆبزاوا كردووه، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چێ كه ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و پاشماوه‌كانی به‌رپرس بن له ئه‌نجامدانی ئه‌و بۆردمانه.
خه‌ڵكی گوندی توبزاوا له رێگه‌ی كوردستان تیڤی داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه فریایان بكه‌وێت ئه‌وان ده‌ڵین: داعش چوارده‌وره‌ی ناوچه‌كه‌یانی گرتووه و به‌ئاشكرا جموجۆڵیان هه‌یه و پۆلیسی فیدراڵیش هیچ هه‌لوێستێكی ئه‌وتۆی نییه و ناتوانێت سه‌ر و ماڵیان بپارێزێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.