Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 09:17

بەفری زۆر ئاوی خواردنەوەی چۆمان پەکدەخات

بەدرێژایی ساڵ بەفری تێدا دەمێنێتەوە
بەفری زۆر
کوردستان TV
100%

ئەگەرچی مانگی هاوینە و پلەکانی گەرما نزیک 40 پلەی سیلیزیە، بەڵام پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی چۆمان بەهۆی بەفری زۆر پەکی دەکەوێ.

ماوەی دوو ڕۆژە بەهۆی داڕمانی بەفر لە سەرچاوەی ئاوی قەزای چۆمان، لەناوچەی پڕژەی بناری چیای سەکران، پڕۆژەکە گیراوە، بەڵام کرێکارەکانی فەرمانگەی ئاوی قەزاکە بەردەوام بە ئامێری حەفارە خەریکی لادانی کەویە بەفرینەکانن و دوای دوو ڕۆژ، توانیان کێشەی ئاوی سنوورەکە چارەسەر بکەن.

سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی قەزای چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەدرێژایی ساڵ بەفری تێدا دەمێنێتەوە، بەفری ناوچەکە لەم وەرزە گەرمەدا وەک پارچە شاخ لەسەر یەک کەڵەکەیان کردووە و ئاوێکی سازگار لەژێریدا ڕەتدەبێت، ئاوەکە بەدووری 18 کیلۆمەتر دەگاتە سەنتەری قەزای چۆمان.


کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.