بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك لە دەریای ناوەڕاستدا، زیاتر لە 150 كۆچبەر بێسەروشوێن دەبن و گومان دەكرێت سەرجەمیان خنكابن.
ئاژانسی پەنابەرانی نێودەوڵەتیی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان، لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە؛ بەلەمێك لەدەریای ناوەڕاستدا بە دووریی 120 كیلۆمەتر لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا ژێرئاو كەوت,وە، كە نزیكەی 300 كۆچبەری تێدا بووە.
ئاماژەی بەوەش كردوە، هێزی پاسەوانیی دەریایی لیبیا توانیویانە 147 كۆچبەر رزگار بكەن، بەڵام زیاتر لە 150 كۆچبەری دیكە بێسەروشوێن بوون، كە لە نێویاندا منداڵ و ژن هەن.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش كردوە، كە ئەو كۆچبەرانە زۆربەیان خەڵكی وڵاتانی ئەفریقان و ویستویانە لە لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا كۆچ بكەن، بەڵام یەك سەعات دوای دەستپێكردنی گەشتەكەیان، كەشتیەكەیان ژێر ئاو كەوتووە.
بەپێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان، تەنها لەمساڵدا زیاتر لە 600 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا، گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.