Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 10:22

پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیر کردنى ژماره‌یه‌ک تۆمه‌تباری راگه‌یاند

ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كی بێ مۆڵەتیشدا گرت
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتباری ڕاگەیاند 


نەقیب سەركەوت ئەحمەد بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند : ژمارەیەك ئۆتۆمبێل لە شاری سلێمانی دزراون بە هەوڵی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانراوە تەواوی ئەو ئۆتۆمۆبێلانە بدۆزرێنەوە و بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەكانیان و بكەری تاوانەكانیش رووبەرووی یاسا بكرێنەوە.

هەر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتیشی : لە هەڵمەتی گەڕان و پشكنینی كافتریاو یانەشەوانەكان و دانانی بازگە دەستگیراوە بەسەر شانزە دەمانچەدا كە بێمۆڵەت بوون و خاوەنەكانیان ڕوبەڕوی یاسا كراونەتەوە .

هەروەها رایده‌گه‌یه‌نن له‌لایه‌ن  مەفەرزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە چوار تۆمەتبار دەستگیركراون كە تەقەیان كردووەو دەستیش گیراوە بەسەر چەكەكانیاندا و هەژدە پارچە چەكیش دەستیبەسەردا گیراوە كە بەخاوەنەكانیان بوون و بێمۆڵەت بوون .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.