رۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلی ئاشكرای كردووه كه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌م هه‌فته‌یه وورده‌كاری سه‌رنجراكێشی ئاشكرا كردووه، كه ده‌یسه‌لمێنێ ئیسرائیل عێراقی بۆردومانكردووه.
ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه چه‌كی ئاسمانی ئیسرائیل بۆردومانی بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئێرانیان له عێراق كردووه و له كاتی هێرشه‌كه‌شدا چه‌ند گه‌وره ئه‌فسه‌رێكی ئێرانی و حزبوڵڵا له بنكه‌كه‌دا بوون.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: هێرشه‌كه گاڵته‌و گه‌پ نه‌بووه، به‌ڵكو قووڵایی لۆجیستی بوونی ئێرانی له عێراق كردۆته ئامانج و ئه‌مه‌ش كۆتایی ململانێكه نییه‌و ئیسرائیل هه‌وڵی رێگه‌گرتن له پڕۆژه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌دات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.