كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا دووه‌م یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ له‌میانی پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی جامی ڕاكۆتین له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤیسێل كۆبێی ژاپۆنی ئه‌نجامده‌دات
بارسێلۆنا كه‌مپێكی ڕاهێنانی له ژاپۆن سازكردووه‌و سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی خۆی له كه‌مپه‌كه‌دا به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ به یانه‌ی چێڵسی دۆڕا، بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤیسێل كۆبێ، یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر ئێرنیستۆ ڤالڤێردی سازكرد‌و ئه‌ندرێس ئینیێستا كاپتنی پێشووی بارسێلۆنا كه ئێستا له ڕیزی ڤیسێل كۆبێ دایه، ئاماده‌ی بینینی به‌شێكی مه‌شقه‌كانی بارسا بوو
جێگای باسه هه‌ریه‌ك له لیۆنێل مێسی و فیلیپ كۆتینیۆ و لویس سوارێزو ئارسه‌ر میلۆ و ئارتۆرۆ ڤیدال به‌هۆی به‌شداریكردنیان له پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا، ئێستا له پشوو دانه‌و به‌شداریان له‌م كه‌مپه ئاماده‌كاریه‌ی بارسلێۆنا نه‌كردووه، هاوكات ئیداره‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند جیرارد پیكێ به‌رگریكاری تیپه‌كه به‌هۆی پێكان به‌شداری له‌و یاریه ناكات، له یاریه‌كه‌دا ئینیێستاو دێڤید ڤیاو سێرجی سامبر كه له ڕیزی ڤیسێل كۆبێ دان، ڕووبه‌ڕووی تیپی پێشووی خۆیان ده‌بنه‌وه.
پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنی پێکھاتەی ھەردوو یانەی بەم شێوەیە بڵاو کردۆتەوە
پێکھاتەی بارسێلۆنا
تیرشتیگن
ئەلبا - یۆمتیتی - تۆدیبۆ - سیمیدۆ
ریکی یۆنگ - بۆسکێتس - سێرجی رۆبێرتۆ
کۆلادۆ - گریزمان - دیمبلی
پێکھاتەی کوپی
مایکواوا
ھاتسیۆ – ئۆیماری – دانکلێر – نیشی
ئینێستا – یاما گۆچی – سامپێر
دایڤد ڤیلا – ویلینگتۆن – فیۆرھاشی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.