ئیدین هازاردی به‌لجیكی و ئه‌ستێره‌ی نوێی یانه‌ی ڕیال مه‌درید خۆشحاڵی خۆی به چاپكردنی وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رگی نوێترین دیسكی یاری ئه‌لیكترۆنی ڤیدیۆیی پله‌ی سته‌یشن چوار به‌ناوی فیفا بیست ده‌ربڕی
هازارد له لێدوانێكدا به ئاژانسی دهنگوباسی ئێس ئێن تی ڤی ڕاگه‌یاند كه یاریكردنی تۆپی پێ له‌سه‌ر پله‌ی سته‌یشن وه‌كو خه‌ونێك وایه‌و ئێستاش كه وێنه‌ی خۆی له‌سه‌ر به‌رگی دیسكی فیفا بیست ده‌بینێت ئه‌وا ناتوانێت به چه‌ند وشه‌یه‌ك گوزارشت له خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م ڕووداوه ناوازه‌یه بكات
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش كه دوای كڕینی پشكێكی یانه‌ی سان دیێگۆی ئه‌مه‌ریكی ئایا به‌نیازه له خولی ئه‌مه‌ریكا یاری بكات، هازارد گوتی، ئێستا ته‌نها هه‌وڵ و كۆششهكانم له‌گه‌ڵ ڕیال مه‌درید ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ، دوای گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌نیشم بیر له یاریكردن له خولی ئه‌مه‌ریكا یان خولی دیكه ده‌كه‌مه‌وه
ئه‌ستێره به‌لجیكیه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه كه له منداڵیه‌وه زێنه‌دین زێدانی له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان بینیوه‌و له‌و كاته‌وه وه‌ك نموونه‌ی به‌رزی خۆی سه‌یری كردوه، ئێستاش كه زێدان بۆته ڕاهێنه‌ری، هه‌وڵ ده‌دات ڕۆژانه له یه‌كه‌كانی ڕاهێنان و یاریه‌كاندا زانیاری نوێی لێ فێربێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.