یانه‌ی بوكا جونیۆرزی ئه‌رژه‌نتینی به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دانیێلی دی ڕۆسی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا‌و یانه‌ی ڕۆما واژووكرد
بوكا جونیۆرز گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیه‌كی دی ڕۆسی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا یاریزانه‌كه ده‌ڵێت، ماوه‌یه‌ك بوو ئاره‌زووم ده‌كرد له ئه‌مه‌ریكای باشوور یاری بكه‌م، ئێستاش زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم به بوكا جونیۆرز كردووه‌و به شانازیه‌وه له یاریگایه‌كی به‌ناوبانگی وه‌ك لابۆمبۆ نێرا یاری ده‌كه‌م
جێگای باسه دی ڕۆسی ته‌مه‌ن سیی و شه‌ش ساڵ له ساڵی دووهه‌زارویه‌كه‌وه له ڕیزی ڕۆما بووه‌و له ساڵانی دووهه‌زاروحه‌وت و دووهه‌زاروهه‌شتدا دوو نازناوی جامی ئیتاڵیای له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها نازناوی مۆندیالی دووهه‌زاروشه‌شی ئه‌ڵمانیای له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بردۆته‌وه
واش بڕیاره دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دی ڕۆسی له لایه‌ن ئیداره‌ی بوكا جونیۆرزه‌وه به‌فه‌رمی پێشكه‌شی میدیاكان و هانده‌رانی یانه‌كه بكرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.