دوو كه‌س له‌ناوه‌ڕاستی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌چه‌قۆ په‌لاماری هه‌ردوو یاریزانی ئه‌رسناڵ مه‌سعود ئۆزێل و سه‌عید كولاسیناچی ده‌ده‌ن
یاریزانه‌كان به‌رگری له‌خۆیان ده‌كه‌ن و له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت كولاسیناچ چۆن خۆی هه‌ڵده‌دات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوو په‌لامارده‌ره‌كه، دواتر دوو كه‌سه‌كه بهماتۆرسكێلێكی بچووك راده‌كه‌ن و له‌به‌یاننامه‌ی فه‌رمی یانه‌ی ئه‌رسناڵ دا هاتووه هه‌ردوو یاریزان سه‌لامه‌تن، له‌ئێستاشدا پۆلیسی له‌نده‌ن لێكۆلینه‌وه له‌م رووداوه ده‌كات، به‌ڵام له‌ئێستادا هیچ كهسێی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رانه‌گیراوه‌و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ل هیچ كه‌س نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.