لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایدهگهێنێت وەک تێبینی دەکرێت لەزۆربەی کۆگا و سوپرمارکێت و گۆشت فرۆش و خاوەن پیشەوەرانی ناو شاری هەولێر بەروبوومە شیرەمەنیەکان و گۆشت و بەرووبومی پەلەوەر و ئاژەڵی و خواردنەوە گازیەکان و شەربەت کاڵا و شتومەک و خواردنە لەقوتوکراوەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە لەبەردەم شوێنەکان دادەنرێت سەرەڕای ئەوەی سەرپێچی زێدەڕۆیی شارەوانین پلەی گەرمی تیشکی خۆر کاریگەری دەکاتە سەر پێکهاتەی کاڵاکە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون . لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆمەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان.
راشیدهگهیهنن ، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم شارەوانیەکان کراوەتەوە کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆنەهێشتنی ئەم دیاردەیە و داواش لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان بەدوور بگرن لەکڕینی ئەم کاڵایانە.
قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌شڵێت ، کە بەهەمووشێوەیەک ئەو دیاردەیە قەدەغە دەکرێت و ڕێگری لێدەکرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.