لهراگهیاندراوێكدا نووسینگهى راگهیاندنى سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق بڵاوی كردهوه ئهمرۆ شهممه 27 ى 7 ى 2019 ، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، بە یاوەری شاندێكی پەرلەمان و 10 پارێزگار و گەورە بەرپرسان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە كوەیت.
راشیدهگهیهنن لە سەردانەكەیدا حهلبوسى چاوی دەكەوێت بە مەرزوق غانم هاوتا كوەیتیەكەی، و شێخ سوباح ئەحەمەد جابر سوباح میری كوەیت، و شێخ جابر موبارەك حەمەد سوباح سەرۆك وەزیران، و ژمارەیەك لە گەورە بەرپرسان و گفتوگۆ سەبارەت بە رێگەكانی وەبەرهێنانی ئەو پارانە دەكات كە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخانكراوە لە كۆنگرەی كوەیت بۆ وڵاتە كۆمەكبەخشەكان.
لهبهشێكى دیكهى راگهیاندراوهكهدا هاتووه ، ئەو سەردانە لە چوارچێوەی زنجیرەیەك سەردان و دیداری نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵاتدایە، و جەختكردنەوەیە لەسەر پتەوكردنی ئاسۆی هاریكاری لەسەرجەم بوارەكان بەو جۆرەی خواستەكانی هەردوو گەلی دراوسێ و برا بەدیدەهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.