بەیانی ئەمڕۆ لە کوێستانهکانی بەری بەردو کێلەشین له سیدهكان لەسەر سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران سوپای پاسدارانی ئێران نزیك 3 کێلۆمەتر هاتوونەتە ناو سنوری هەرێمی کوردستان 4 هاووڵاتی دهستگیردهكهن کە ڕەوەند و كۆچەرین و خەڵكی گوندی ژیلیای دەڤەری سیدەکانن، و دەستیش بەسەر پتر لە 200 سەر مانگاو ئاژەڵی ڕەوەندەکانی ئەو كوێستانە داگرن.
سەرچاویەك به كوردستان تیڤی راگهیاند: دوو هاووڵاتی دیكەش كە كاسبكارن بەهۆی تەقەی پاسداران بریندار بوونە.
لای خۆیەوە ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەمرۆ لەسنوری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران پاسدارانی ئێران نزیكەی 3 كیلۆمەتر سنوری هەرێم یان بەزاندووە تەقەیان لەهاووڵاتیان ڕەوەند و كۆچەریەكان كردووە.
دهشڵێت: چوار هاووڵاتی كه له رهگهزی ژن و پیاو و ڕوەندو ئاژەڵدارن لەکوێستانی بەری بەردی لەسنوری کێلەشین لەلایەن سوپای پاسداران دەستگیركراون و دەستیشیان بەسەر پتر لە 200 سەر چێڵ و مانگایی ڕەوندەکان داگرتووه و بردوویانه، گوتی: دەنگۆی ئەوەش هەیە 2 كەسی دیكە كە كاسبكارن بەتەقەی پاسداران بریندار بوونە.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان ئاماژەی بەوەشکرد كە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لەهەوڵی بەردەوام داین بۆ ئازادكردنی ئەو هاووڵاتیانه كه ڕەوەند و كۆچەریانەو مەڕوماڵتیان ههیه.
جێگای باسە ساڵی ڕابردووش لە كوێستانەكانی مێرگەدوكانی دەڤەری سیدەكان پاسدارانی ئێران 40 سەر ئاژەڵ ومانگای هاوتی جەبار عومەری دانیشتوی گوندی ئاڵانەیان برد.
پ: مههدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.